خبر 2018-12-28 13:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ساڵح موسلیم: سوپای سووریا نەهاتوونەتە ناو شاری منبەج بەڵکوو لە سنووری شارەکەن

بەشی سووریا- ساڵح موسلیم ئەندامی كۆمیته‌ی دیپلۆماسیی پارتی یه‌كێتی دیموكراتیک (په‌یه‌ده‌) ڕایگەیاند"هیچ هێزێکی حکوومەتی سووریا نەهاتووەتە ناو شاری منبجەوە".

کوردپرێس:

ساڵح موسلیم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ئەو هەواڵانەی لەبارەی چوونی هێزەکانی سوپای سوریا و هەڵکردنی ئاڵای سوریا لەسەر دامودەزگاکانی منبجەوە ڕاست نین و هیچ هێزێکی سوپای سوریا نەهاتووەتە ناو شارەکەوە.

ئەوەشی ڕاگەیاند، بەپێی ڕێککەوتنێکی سەربازی سنووری شاری منبج بە هاوبەشی لەگەڵ حکوومەتی سوریا بەڕێوەدەبرێت و پاراستنی ناوەندی شارەکەش لە ئێستادا تەنها لە دەست ئاسایش و ئەنجومەنی منبجدایە.

ساڵح موسلیم تەکیدیشی کردەوە، لە داهاتوودا شارەکە وەکوو خۆی دەمێنێتەوە هیچ هێزێکی سوپای سووریا ناچێتە ناو شارەکە.

لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هاوسه‌رۆكی كۆمیته‌ی دیپلۆماسیی پارتی یه‌كێتی دیموكراتیک (په‌یه‌ده‌) ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا ئەوان هیچ چاوەڕوانییێک لە ئەمریکا ناکەن و پشت بەخۆیان دەبەستن.

ئەوەش لە کاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ فەرماندەى گشتیى یەکینەکانى پاراستنى گەل "یەپەگە" کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا ڕاگەیاند و داواى لە سوپای سووریا کرد ئەرکى پاراستنى سنوورى منبج لە بەرامبەر حکوومەتى تورکیا بەجێ بهێنێت.

دواتر فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی سووریا بە ئاژانسی سانای حکوومەتی سووریای ڕاگەیاند، لەبەرامبەر داواکاریی دانیشتووانی منبج پاراستنیان لە "شەڕی تیرۆر" ئەمڕۆ سوپای سووریا چوونەتە ناو منبجەوە ئاڵای وڵاتەکەیان لە بەشێک لە دامودەزگاکان هەڵکردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

*لە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.