خبر 2018-12-27 10:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا:

ئەو ناوچانەی ئەمەریکای چۆڵی دەکات، ڕادەستی حکوومەتی سووریا بکرێن

بەشی سووریا- ماریا زاخارووا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاماژەی دا بە چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا و داوای کرد ئەو ناوچانەی کە ئەمەریکا چۆڵی دەکات ڕادەستی حکوومەتی سووریا بکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماریا زاخارووا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ڕایگەیاند: پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە کە کونترۆڵی ئەو ناوچانەی کە ئەمەریکا چۆڵیان دەکات بە دەستی چ کەسانێکەوە دەدرێت؟ ئەگەر مافی نێونەتەوەی و پڕۆسەی تێپەڕێندراو لە لایەن میللەتی سووریا لەبەرچاو بگرین وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت حکوومەتی سووریا بێت.

ناوبراو درێژەی دا رووسیا گۆڕانکارییەکانی پاش کشانەوەی ئەمەریکا لە سووریا بە وردی چاودێری دەکات و هەموو جووڵەیێکی سیاسی لە سووریا و ئۆپەراسیۆنە دژە تیرۆرەکان بە هاوئاهەنگیی تەواو لەگەڵ وڵاتی تورکیا ئەنجام دەدات.

ناوبراو درێژەی دا بڕیارێک کە ئەمەریکا داویەتی زۆر گرینگە، و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر چارەسەر کردنی قەیرانەکانی سووریا هەیە. بەڵام هێشتا هۆکارەکان و زەمەنبەندیی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ ئێمە دەنەکەوتووە.

سەرچاوە: سپۆتنیک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.