خبر 2018-12-27 09:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داواکاریی لکاندنی شنگال بە هەرێمی کوردستانەوە ڕەت دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دژایەتیی خۆی دەربڕیوە بەرانبەر بە داواکاریی لکاندنی شنگال بە خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

کوردپرێس:

حەسەن سەبعاوی لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی عێراقی وتووە قسەکانی مەحما خەلیل قایمقامی پێشووی شنگال لەبارەی لکاندنی ئەو قەزایە بە خاکی هەرێمی کوردستانەوە نەگونجاو و نادەستوورین و ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەتوندی دژ بەو داواکارییە دەوەستێنەوە.

شیاوی ئاماژەیە مەحما خەلیل قایمقامی پێشووی قەزای شنگال کە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستنیشان کرابوو داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوەیەکگرتووەکانیش کردبوو تەداخولی مەسەلەی شنگال بکەن بۆ ئەوەی بلکێنرێت بە خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.