توركیا هێزی زیاتر بۆ سەر سنووری سووریا دەنێرێت
بەشی تورکیا- تورکیا لە درێژەی هەڕەشەکانیدا بو پاکسازیی ڕۆژهەڵاتی فورات لە هێزە کوردەکان هێزی زیاتر ڕەوانەی سنووری سووریا دەکات.
کوردپرێس: ئاژانسی ئانادۆڵۆ لەو بارەوە ڕایگەیاند: كاروانێک زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی كه تانک و تۆپیان هه‌ڵگرتووه و ماوه‌یێكه گه‌یشتووه‌ته پارێزگای هاتای، وه‌ک هێزی پشتیوانی بۆ هێزه‌كانی سوپای توركیا له سنووری سووریا به‌ره‌و پارێزگای كلیس به‌ڕێكه‌وت.
ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كان كه له بنكه سه‌ربازیی جیاجیاكانه‌وه ره‌وانه‌ی پارێزگای هاتای كراون له فه‌رمانده‌یی فه‌وجی دووه‌می نارلجای سنوورییه‌وه به‌ره‌و پارێزگای كلیس به‌ڕێكه‌وتن.
كاروانه‌كه له زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی پێكهاتووه كه تانک و تۆپیان هه‌ڵگرتووه و له‌ژێر رێوشوێنی ئه‌منیی تونددا رێده‌كه‌ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران