خبر 2018-12-26 12:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
شەمخانی:

گفتوگۆکانی نێوان ئێران و تاڵیبان درێژەیان دەبێت

بەشی ئێران- سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند: ئەو پێوەندی و گفتوگۆیانە لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و گرووپی تاڵیبان بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشە ئەمنییەکانی وڵاتی ئەفغانستان و بە ئاگارداریی حکوومەتی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێن و پڕۆسەکەی درێژەی دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی شەمخانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە یاوەریی شاندێکی باڵای سیاسی، سەربازی و ئەمنییەتی سەردانی کابولیان کرد و لەگەڵ هاوتا ئەفغانییەکەیدا کۆبوونەوە و لەبارەی پرسە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان گفتوگۆیان ئەنجانم دا.

عەلی شەمخانی، ڕاگەیاند: "حکوومەتی ئەشرەف غەنی، سەرکۆماری ئەفغانستان ئاگاداری گفتوگۆی نێوان ئێران و تاڵیبانە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "حکوومەتی ئەفغانستانیان لە ناوەرۆکی گفتوگۆکان ئاگادار کردووەتەوە و لە داهاتووشدا ئەو گفتوگۆیانە بەردەوام دەبن".

شەمخانی وتیشی: ئامانج لە گفتوگۆکان لەگەڵ تاڵەبان یارمەتیدان بە چارەسەرکردنی پرسی ئاسایش و ئەمنیەتی ئێستای ئەفغانستانە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.