هه‌سه‌ده گورزێکی قورس له داعش ده‌دات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی کانوونی یه‌که‌می 2018 هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) بڵاویان کرده‌وه که له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی "له‌ناوبردنی تیرۆر"دا دوو رۆژه پێکدادانی قورس له نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌کدارانی داعش له دێره‌زوور ڕوو ده‌دات و به‌هۆیه‌وه زیاتر له (100) چه‌کداری ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه کوژراون.
هه‌سه‌ده ئاشکرای کردوووه: شه‌ڕڤانان چه‌کدارانی داعشیان له گونده‌کانی باهۆز، شه‌عفه و سوسه له ده‌وروبه‌ری دێره‌زوور به ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ دراوه و بڕێکی زۆر چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی ئه‌و چه‌کدارانه ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه.
هێزه‌کانی سووریای دیموکرات ئاماژه‌یان به‌وه کردوووه که له ماوه‌ی دوو ڕۆژ پێکداداندا گورزی قورسیان له داعش وهشاندوووه و شه‌ڕ و پێکدادان له ده‌وروبه‌ری دێره‌زوور به‌رده‌وامه.
ئۆپه‌راسیۆنی شه‌ڕڤانان له دێره‌زوور دژی چه‌کدارانی داعش له کاتێکدایه ئه‌مه‌ریکا بڕیاری کشانه‌وه‌ی له باکووری سووریا و ئه‌و ناوچانه داوه که شه‌ڕڤانان وه‌ک هاوپه‌یمانی سه‌ره‌کییان سه‌رقاڵی پاککردنه‌وه‌ی تیرۆریستانن تێیدا.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران