له سلێمانى خۆكوشتن ته‌شه‌نه‌ى كردوووه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمی کوردستان باس له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاماری خۆکوشتن له پارێزگای سلێمانی ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماوه‌یێکه لێره و له‌وێ زۆر گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین که ھاووڵاتییێک کۆتایی به ژیانی خۆی ھێناوه که ئه‌و ڕووداوانه‌ش کاریگه‌ریی نه‌رێنیی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر تاک و کۆمه‌ڵگه دروست ده‌کات.
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که ئه‌مساڵ ئاماره‌کانی خۆکوشتن له ساڵی ڕابردوو له‌م پارێزگایه زیاتره.
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی هه‌رێمى كوردستان له ئامارێکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا كۆتايیی مانگى ئه‌يلوول واته له ماوه‌ى 9 مانگدا ته‌نیا له سنووری سلێمانی 62 حاڵه‌تی خۆکوشتن تۆمار کراون.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران