خبر 2018-12-26 07:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
چاودێرێکی سیاسیی تورک:

بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزی ئەمریکی لە سووریا بە کەیفی ئەنقەرەیە

بەشی تورکیا- نووسەر و شرۆڤەکارێکی کوردی تورکیا لە لێدوانێکدا وتوویەتی ئەنقەرە پێی خۆشە ئەمریکا بڕیاری داوە لە کوردستانی سووریا بکشێتەوە و پێداگریشە لە پاراستنی سەروەریی خاکی سووریا.

کوردپرێس:

ئوکتای یێڵمز نووسەرێکی کوردی خەڵکی تورکیا لە لێدوانێکدا بە کەناڵی تەلەڤزیۆنی "دجلە"ی وتووە تورکیا پێشوازی لە بڕیارەکەی ئیدارەی ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا دەکات و پێداگریشە لە سەر پارێزگاری کردن لە سەروەریی خاکی سووریا و تورکیاش مەبەستی نییە بۆشاییی سەربازی و ئەمنیی ئەمریکا لە سووریا پڕ بکاتەوە بەڵکوو تەنها نیگەرانی ئاسایش و ئەمنییەتی سنوورەکانی خۆیەتی و بەس.

ناوبراو جەختی کردۆتەوە کە ئەنقەرە هەرگیز ڕێگە بەوە نادات کە خاکی سووریا دابەش بکرێت و دەشڵێت: تورکیا بە هاوکاریی ڕووسیا و ئێران کار بۆ پاراستنی سەروەری و یەکپارچەییی خاکی سووریا دەکات.

ئەو چاودێرە سیاسییەی تورکەی تورکیا ئیدعای ئەوەشی کرد: " تورکیا تەنها عیلاقاتی لەگەڵ ڕێکخراو و دەسەڵاتی فەرمی دەبێت و لەگەڵ میلیشیا و گرووپی توندڕەو عیلاقات نابەستێت". ئەوەش لە کاتێکدایە تورکیا پشتگیریی کۆمەڵێک میلیشیای توندڕەو دەکات کە چالاکیی تیرۆریستییان لێ دەرکەوتووە و نموونەی بەرچاویشیان سوپای ئازادی سووریایە کە بە پشتگیریی سوپای تورکیا هاتنە عەفرین و ئەو کانتۆنە کوردنشینەیان داگیر کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.