خبر 2018-12-25 14:08 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەرگەڕانی پاسێکی زانستگای ئازادی ئیسلامی 7 کوژراو و 28 برینداری لێکەوتەوە

بەشی ئێران- نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک لەناو زانکۆی ئازادی ئیسلامیی تاران، 7 قوتابی گیانیان لەدەست دا و 28 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەیمان سابریان، سەرۆکی ناوەندی فریاگوزاریی تاران بە ماڵپەڕی فارس نیووزی ڕاگەیاند ڕووداوەکە وەرگەڕانی پاسێکی هەڵگری خوێندکاران بووە و کاتژمیر 12:20 خولەکی ئەمڕۆ سێشەممە لەناو کۆلێجی زانست و توێژینەوەکان ڕووی داوە و دواتر هێزە فریاگوزارییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکانیان بۆ نزیکترین ناوەندی دەرمانی گواستووەتەوە.

هاوکات ئیبراهیم کەلانتەری جێگری فەرهەنگیی خوێندکارانی ئەو زانکۆیە بە ماڵپەڕی تابناک-ی ڕاگەیاند: "ئەو پاسە کە هەڵگری خوێندکاران بووە، لە کاتی هاتنە دەرەوە لە زانکۆ بووە و شایەتحاڵان دەڵێن شۆفێرەکە تووشی جەڵتەی مێشک بووە و تووشی ئەو ڕووداوە بووە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.