خبر 2018-12-25 11:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەیامی سەرەخۆشی ڕێبەری بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا شاهروودی

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی شاهروودی پەیامێکی سەرەخۆشیان بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامەکەی ئایەتوڵڵا خامنەییدا هاتووە: ئایەتوڵڵا شاهروودی بەڕێوەبەرێکی بەئەمەگ لە گرینترین ڕێکخراوەی نیزام، ئەندامێکی کاریگەر لە شۆرای نیگەهبان بوو.

ڕێبەری جەختیان کرد: ئایەتوڵڵا هاشمی شاهروودی مامۆستایێکی گەورەی حەوزەی زانستی قوم بوون و بەرهەمی زانستی زۆریان لێ بەجێماوە.

لە کۆتایدا ڕێبەری سەرەخۆشیی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا هاشمی شاهروودی لە بنەماڵەی کۆچکردوو و فەقێیەکان و هاوکارانی ئەوان کردووە و لە خوای گەورە سەبووری بۆ خزم و کەس و کاریان و شادی بۆ ڕۆحی ئایەتوڵڵا خواستووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.