ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج: گرووپه چه‌کداره‌کانی نزیک له توركیا هێرشه‌کانیان ده‌ست پێ‌کرد
به‌شی سووریا- ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج ڕای‌گه‌یاند که گرووپه چه‌کداره‌کانی نزیک له تورکیا به چه‌كی قورس هێرشیان كردوووه‌ته سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نه‌كه و هاوکات له ناوخۆشیاندا به شه‌ڕ هاتوون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه که گرووپه چه‌کداره‌کانی نزیک له تورکیا وه‌ک هه‌میشه به چه‌كی قورس هێرشیان كردوووه‌ته سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نه‌كه له گوندی حیلوه‌جی و عه‌ره‌ب حه‌سه‌نا و هێزه‌کانی YPG/YPJ وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌یان داوه‌ته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه که له لایێكی دیكه‌وه گرووپه چه‌کداره‌کان له گوندی توخاری گه‌وره كه ده‌كه‌وێته باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌نبه‌ج له‌گه‌ڵ هێزه خۆجێیییه‌کانی ئه‌و گونده به شه‌ڕ هاتوون.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی پێکدادانه‌کان زانیاریی زیاتری بڵاو نه‌کردوووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی زه‌رنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران