ئیبراهیم کالن: شاندێكى سه‌ربازیی ئه‌مه‌ريكا سه‌ردانى تورکیا ده‌كات
به‌شی تورکیا- سهرۆكايهتیى كۆمارى توركيا ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌م هه‌فته‌يه شاندێكى سه‌ربازیی ئه‌مه‌ريكا سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره ده‌كات بۆ تاوتوێ كردنى پرسى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئيبراهيم كالن گوته‌بێژى سهرۆكايهتیی توركيا له كۆنگرهيێكى ڕۆژنامه‌وانيدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌م هه‌فته‌یه شاندێکی سه‌ربازیی ئه‌مریکا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌کات و گوتى: هه‌ماهه‌نگیى نێوان توركيا و ئه‌مه‌ريكا ته‌نيا له بوارى سه‌ربازيدا كورت نابێته‌وه.
ناوبراو ڕوونيشی كرده‌وه که ئه‌ردۆغان له پهيوهندييێكى ته‌له‌فۆنيدا به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكای ڕاگه‌یاندوووه که توركيا پێويستى به‌وه نييه يه‌په‌گه شه‌ڕى داعش بكات.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: ئه‌ردۆغان به‌ڵگه‌ى به‌هێزى بۆ تره‌مپ خستووه‌ته‌ڕوو هه‌ر بۆيه تره‌مپ بڕياری داوه سوپاكه‌ى له سووريا بكێشێته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران