وته‌بێژی سوپای ئازادی سووریا: چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی تورکیا بۆ چوونه ناو مهنبهجین
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یووسف مه‌حموود گوته‌بێژی سوپای ئازادی سووریا له لێدوانێکدا ئاماژه به ڕه‌وانه‌کردنی هێزی سه‌ر به‌و گرووپه بۆ ده‌وروبه‌ری مه‌نبه‌ج ده‌کات به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه و ده‌ڵێت: 13 هه‌زار هێزی سوپای ئازادی سووریا له عه‌فرین، جرابلۆس، عه‌زاز، ئه‌لباب و مارع ڕه‌وانه‌ی مه‌نبه‌ج کراون و هاوشانی هێزه‌کانی سوپای تورکیا به‌ره‌و مه‌نبه‌ج ده‌چین. ئێستاکه له سنووره‌کان جێگیر بووینه و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی تورکیاین بۆ چوونه ناو مه‌نبه‌ج.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ئامانجمان له‌م ئۆپه‌راسیۆنه پاککردنه‌وه‌ی ڕووبه‌ری 5 هه‌زار کیلۆمه‌تری چوارگۆشی مه‌نبه‌ج له تیرۆر و جێگیر کردنی ئاسایش له‌م شاره‌دایه. ئه‌و هێزانه‌ی که له مه‌نبه‌جدا بوون یه‌ک یان دوو به‌ره‌یان ڕاده‌ستی هێزه‌کانی PKK کردوووه و له مه‌نبه‌ج چوونه‌ته ده‌ره‌وه. یه‌که‌ی حه‌مزه و سوپای 2ی سه‌ر به سوپای ئازادی سووریا وه‌ک هێزی یارمه‌تیده‌ر ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که کراون.
شایانی باسه؛ ڕه‌وانه‌کردنی هێز، که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی سوپای تورکیا بۆ مه‌نبه‌ج له هێڵه‌کانی "اولاشلی"، "هالیسا" و شێخ ناسر درێژه‌ی هه‌یه و هه‌واڵه‌کان باس له جووڵه‌ی به‌رفراوانی سه‌ربازی له سنووره‌کان مه‌نبه‌ج ده‌کات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران