پەرلەمانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كانديدى دوو وه‌زاره‌ت گه‌يشته رێككه‌وتن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لايه‌نه‌كان گه‌يشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر متمانه دان به كانديدى دوو وه‌زاره‌ت و دوا خستنى پرسى ده‌نگدان له‌سه‌ر دوو وه‌زاره‌ته ئه‌منييه‌كه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له كوتله‌ى ميحوه‌ر، سه‌عدون دلێمى رايگه‌ياند سه‌ركرده‌ى كوتله سياسييه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌نگدان به كانديدانى هه‌ريه‌ک له وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده و كۆچ و كۆچبه‌ران.
پەرلەمانی عێراق دەنگی بە نوفی بەها مووسا داوە بۆ پۆستی وەزیری کۆچ و کۆچبەران و شیما حەیالی وەکوو وەزیری پەروەردە هەڵبژێردراوە و هەروها پرسى هه‌ريه‌ک له كانديدى وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى و ناوخۆ دوا ده‌خرێت بۆ كاتێكى ديكه.
له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كاتى ده‌نگدان بۆ كانديدى وه‌زاره‌تى به‌رگرى، گرژى درووست بوو و ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نه‌كه ناچار كران شوێنه‌كانى خۆيان به‌جێ بهێڵن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران