توركيا گه‌مارۆى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى درێژ كرده‌وه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مرۆ بۆ جارێكي ديكه، حكوومه‌تى توركيا گه‌مارۆى ئاسمانیی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانیی درێژ كرده‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌و باره‌يه‌وه، تاهير عه‌بدوڵڵا به‌ڕێوبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى رايگه‌ياند حكوومه‌تى توركيا بڕيارى درێژ كردنه‌وه‌ى سزاى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ى داوه.
به‌ڕێوبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى گوتيشى: به گوێره‌ى بڕياره نوێيه‌كه، تا 24ى ئازار/ مارسى 2019 سزاكانى توركيا به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌مه دووه‌مجاره حكوومه‌تى توركيا سزا به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانيدا درێژ ده‌كاته‌وه.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران