سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكایان تاوتوێ كرد
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقی كرد و پرسی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا تاوتوێ كرا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 23ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق كۆ بوووه‌وه و پرسی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا، پته‌وتركردنی سنووره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا تاوتوێ كرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا زیان به عێراق له شه‌ڕی داعش نه‌گه‌یه‌نێت و چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه دزه نه‌كه‌نه نێو خاكی عێراقه‌وه.
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه که ئه‌مریكا هاوكارییه‌كانی خۆی بۆ عێراق له شه‌ڕی داعش دووپات كردوووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران