هێزەکانی عێراق لە سنووری سووریا جێگیر دەبن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کارناسێکی ئەمنیی عێراقی ئەو ڕاپۆرتانەی پشتڕاست دەکاتەوە کە باس لە جێگیر بوونی هێزەکانی عێراق لە ناوچەکانی عانە، راوە، ئالبووکەمال، قائم و باغوچە دەکەن، ئەوەش پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەکانی سەر سنووری سووریا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەندەن فازل ئەبوو رغیف لە ڵێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: هێزە ئەمنییەکانی عێراق پاش بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا، دووبار لە نزیک سنووری سووریا جێگیر بوونەوە لەوان لە ناوچەکانی عانە، راوە، ئالبووکەمال، قائم و باغوچە.
ئەبوو رغیف زیادی کرد: جێگیر بوونی هێزەکانی عێراق لەو ناوچانەدا پاش پاشەکشێی نزیک لە 2000 هێزی ئەمریکی لە خاکی سووریا، کاریگەریی لە سەر سنووری سووریا دەبێت و کێشە بۆ سنوورەکانی عێراق دروست ناکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران