گفتگو 2018-01-20 05:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەرپرسی کۆتلەی دیپلۆماتیی ئاسایشی نیشتمانی لە پەڕلەمانی ئێران:

وڵاتانی ناوچەکە ڕێز لە سەروەریی سووریا بگرن

بەشی ئێران- سەید محەمەد سەفاری نەتەنزی دەڵێت: ئێستاکە دەوڵەتی سووریا لە چاو چەند ساڵی ڕابردوو بەهێزتر بۆتەوە و پێویستە هەموو وڵاتانی ناوچەکە ڕێز لە سەروەریی ئەو وڵاتە بگرن.

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی لە پەڕلەمانی ئێران لەو بارەیەوە بە هەواڵنێری کوردپرێس وتوووە: ئێمە بڕوامان وایە دەبێت هەموان ڕێز لە سەروەریی سووریا بگرن و لە چوارچێوەی پەێڕەوی نێودەوەڵەتیدا کار بکەن.

ناوبراو درێژەی پێدا: بەگوێرەی ڕێکەوتنی ئەستانە کە لە نێوان ئێران و تورکیا و ڕووسیا واژۆ کراوە پێویستە هەموو لایەنێک ڕێز لە ڕێکەوتنەکان بگرن و هەنگاوی تاک لایەنانە نەنێن.

سەفاری نەتەنزی زیادی کرد: ئەمڕۆکە توانای سوپای سووریا لە ئاستێکی باڵادایە بۆ خۆیان دەتوانن بەرپەرچی تیرۆریستان بدەنەوە و پێویستیان بەوە نییە لە دەرەوە هێزیان بۆ بنێردرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.