نوێنه‌ری شنۆ و نه‌غه‌ده وه‌کوو سه‌رۆکی فراکسیۆنی "مافی شارۆمه‌ندی" دیاری کرا
به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- فراکسیۆنی مافی شارۆمه‌ندی له په‌رله‌مان دامه‌زرا و عه‌بدولکه‌ریم حسێنزاده نوێنه‌ری شنۆ و نه‌غه‌ده وه‌کوو سه‌رۆکی ئه‌و فراکسیۆنه هه‌ڵبژێردرا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و فراکسیۆنه به ئامانجی به‌دواداچوون بۆ مافی ژنان، منداڵان، ئیتنیکه‌کان، ئایینزاکان و میدیاکاران و چالاکانی سیاسی دامه‌زراوه. 50 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی له‌خۆ گرتووه و پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن نوێنه‌ری شنۆ و نه‌غه‌ده وه‌کوو سه‌رۆکی ئه‌و فراکسیۆنه هه‌ڵبژێردرا.
ناوبراو له‌و باره‌یه‌وه ئاشکرای کرد: ئێمه وه‌کوو نوێنه‌ری په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ کردنی مانیفێستی مافی شارۆمه‌ندی و ده‌سته‌به‌ر کردنی داوا و خواستی گه‌ل ده‌ستمان داوه‌ته دامه‌زراندنی فراکسیۆنی مافی شارۆمه‌ندی بۆ ئه‌وه‌ی چاودێریی ڕه‌وتی هاوپێوه‌ند به مافی شارۆمه‌ندییه‌وه بکه‌ین و یاسای پێویستی بۆ جێبه‌جێ بکه‌ین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران