بەغدا بۆ هەرێم:
120 داواکراومان رادەست بکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهركردهیێكی عێراقی رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌غدا داوای له هه‌رێمی كوردستان كردووه 120 كه‌سی راده‌ست بكاته‌وه، كه له‌لایه‌ن دادگاوه سزا دراون، ده‌شڵێت: دواخستنی راده‌ست كردنه‌وه‌كه زیان به‌هه‌رێم ده‌گه‌یێنێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی و رای گه‌یاند؛ حكوومه‌تی فیدراڵی لیستێكی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردوه، كه ناوی 120 تاوانباری تێدایه و داوای كردووه به زووترین كات راده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بكرێنه‌وه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له لایه‌ن به‌غداوه داواكراون، له لایه‌ن دادگاوه سزا دراون و به‌شێكی زۆریان له هه‌رێم خۆیان حه‌شارداوه.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌ركرده عێراقییه، پێویسته هه‌رێم به‌زووترین كات تاوانباره‌كان راده‌ستی به‌غداد بكاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ستوور ماف به‌هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌دات، به‌زه‌بری هێز ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر بكه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران