ئاماری 9 ڕۆژ ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره ئاشکرا ده‌کرێت
به‌شی سووریا- ژووری ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره ئاماری 9 ڕۆژی ئه‌مدواییه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئازاد کردنه‌وه‌ی ده‌یره‌زوور ڕاده‌گه‌یێنێت و ده‌ڵێت: له 9 ڕۆژی دواییدا وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ڕی جه‌عفه‌ر و 13 گوند له بنده‌ست داعش ئازاد کراون و 58 تیرۆریست کوژراون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره سه‌ر به سوپای دیموکراتیکی سووریا ئاماری ئه‌م 9 ڕۆژه‌ی دواییی ئۆپه‌راسیۆنی گه‌رده‌لوولی جزیره ئاشکرا ده‌کات. به گوێره‌ی ئاماره‌که‌ش له‌و 9 ڕۆژه‌دا وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ڕی جه‌عفه‌ر 13 گوند و هه‌ندێک مه‌زرا و گرد و ته‌پۆڵکه له بنده‌ست تیرۆریستانی داعش ئازاد بوون.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌ده‌ست هاتوون سوپای دیموکراتیکی سووریا ئێستاکه له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فوراتدایه و به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشڕه‌وییه‌کانی خۆی.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ 58 تیرۆریستی داعشی له‌و 9 ڕۆژه‌ی دواییدا کوژراون و 5 ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری چه‌کی دۆشکه و 2 تۆپی شه‌ڕی گرووپی تیرۆریستیی داعش تێکشکێندراون.
سه‌رچاوه: هاوار نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران