خبر 2017-11-05 06:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری گومرگ و ژووری بازرگانیی تورکیا:

سنووری ئیبراهیم خەلیل بە دەست دەوڵەتی عێراقەوەیە

بەشی تورکیا- بۆڵەنت تفەنگچی وەزیری گومرگ و ژووری بازرگانیی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕای­گەیاند: سنووری ئیبراهیم خەلیل (خابوور) لە کۆنتڕۆڵی حکوومەتی بەغدادایە و هاتووچۆ لەو سنوورەوە ئاساییە و کێشەی تێدا نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بۆڵەنت تفەنگچی وەزیری بازرگانی و ئابووری تورکیا لە لێدوانێکی خۆی لە ژووری وەرزێریی مالاتیا قسەی دەکرد سەبارەت بە دۆخی سنووری ئیبراهیم خەلیل بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: ئێمە بەردەام جەختمان لەوە کردۆتەوە کە پاڵپشتی سەروەری و یەکپارچەییی عێراقین و بە پێویستی دەزانین سنوورەکان و فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە لە کۆنتڕۆڵی حکوومەتی ناوەندیدا بن. ئەوە لە دەستووری عێراقیشدا جەختی لە سەر کراوەتەوە.

ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکانیدا ئەوەشی خستە ڕوو: پاش ئەو دیدارانەی لەگەڵ لایەنی عێراقی بوومان بەرپرسانی عێراقی ڕایان گەیاندبوو کۆنتڕۆڵی سنوورەکان بە دەست حکوومەتی ناوەندییەوەیە. ئێستاکەش هیچ کێشەیێک لە هاتووچۆی ئەو سنوورەدا نییە و ئێمەش لە نزیکەوە چاودێریی گۆڕانکارییەکانی ئەو سنوورە دەکەین.

سەرچاوە: هەواڵدەریی هابەر 7

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.