پۆلیسی ئه‌ڵمانیا په‌لاماری گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌دات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پۆلیسی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵی کوتایه سه‌ر ناڕازییه کورده‌کان که له ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌ستگیرکرانی نوێنه‌ران و هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له شاری دۆسلدۆفی ئه‌و وڵاته گرد بووبوونه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌ده‌ست هاتوون کورده‌کانی ئه‌ڵمانیا وێنه و لافیته‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و نوێنه‌رانی زیندانی کراوی پارتی دیموکراتیکی گه‌لانیان به ده‌سته‌وه بووه و له سه‌ر جاده‌ی "خین ئاله"ی شاری دۆسلدۆف گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان پێکهێنابوو و داوای ئازاد کرانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری به‌ندکراوی PKK و هاوسه‌رۆکانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لانیان ده‌کرد. پۆلیسی ئه‌ڵمانیاش به مه‌به‌ستی بڵاوه پێکردنی به‌شداربووانی گردبوونه‌وه‌که ئۆتۆمبیلی دژه شۆڕشی نارده شوێنی گردبوونه‌وه‌که و غازی فرمێسک ڕێژیان به‌کار هێنا.
له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ژماره‌یێکی زۆر بریندار بوون و پۆلیسی ئه‌ڵمانیاش چه‌ند که‌سێکی ده‌ست­به‌سه‌ر کرد.
سه‌رچاوه: هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
بۆچوونی بەکارهێنەران