خبر 2017-11-04 06:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەرگەڕانی پاسی زیارەتکاران لە 10 کیلۆمەتریی سنووری مێهران

بەشی ئیلام: بەڕێوەبەری مانگی سنووری پارێزگای ئیلام ڕای گەیاند: پاسێکی زیارەتکارن لە 10 کیلۆمەتریی سنووری مێهران وەرگەڕا و ئێستاش برینداران بۆ شاری مێهران گواستراونەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد سولەیمانی لەو بارەیەوە وتیشی: هێشتا ئامارێکی پشتڕاست کراومان لە بریندارەکان بە دەست نەگەیشتووە بەڵام دەزانین حاڵی چوار کەس لە بریندارەکان نالەبارە. لەو ڕووداوەدا 30 کەسیش بریندار بوون.

تا ئێستا 22 کەس لە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی ئیمام حسێنی مێهران گواستراونەتەوە.

ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن هەندێک لەو بریندارانە تووشی کەم ئەندامی هاتوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.