جه‌بار یاوه‌ر:
هه‌رێم ده‌یه‌وێت ئاستی گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی ناوه‌ندی فراوانتر بکاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی ھه‌رێم ده‌ڵێت: کێشه‌کانی نێوان ھه‌ولێر و به‌غدا ته‌نھا کێشه‌ی سه‌ربازی نییه و پێویسته ئاستی گفتوگۆکان فراوانتر بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند دۆسیهیێکیتریش بگرێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، "جه‌بار یاوه‌ر" ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی ھه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان له چه‌ندین بۆنه‌دا داوای کردووه ئاستی گفتوگۆکان فراوانتر بکرێت و جگه له دۆسێی سه‌ربازی چه‌ند بابهتێکیتریش له‌و گفتوگۆیانه‌دا بخرێنه ڕوو.
جه‌بار یاوه‌ر له به‌شێکیتری لێدوانه‌که‌یدا وتیشی: کۆبوونه‌وه‌کانی پێشووی نێوان نوێنه‌رانی ھه‌رێم و ناوه‌ند به ئاماده بوونی نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندام له ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام دراون به مه‌به‌ستی ئاسایی کردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌که و پابه‌ند بوون به بڕیاری ئاگڕبڕ له نێوان ھه‌ر دوو لادا.
سه‌رچاوه: کوردسات نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران