خبر 2017-11-02 07:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کچێکی کوردستانی بانگهێشتی پاڵێوراوانی نه‌ته‌وه‌ییی فووتساڵی گه‌نجانی وڵات کرا

به‌شی کوردستان- سه‌میرا مه‌حموودپوور فووتساڵیستی کامیارانی له‌لایه‌ن سه‌رڕاهێنه‌ری پاڵێوراوانی نه‌ته‌وه‌ییی فووتساڵه‌وه‌ بانگهێشتی ئۆردووی ئاماده‌ییی پاڵێوراوانی نه‌ته‌وه‌ییی گه‌نجانی کچی وڵات کرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 16ی گه‌ڵاڕێزان ئۆردووی ئاماده‌ییی پاڵێوراوانی نه‌ته‌وه‌ییی فووتساڵی گه‌نجانی کچی وڵات له‌ تاراندا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

له‌و قۆناغه‌ له‌ ئۆردوو 18 فووتساڵیستی گه‌نجی هه‌ڵبژێردراوی پارێزگاکانی سه‌رانسه‌ری وڵات له‌ژێر چاودێری سه‌رڕاهێنه‌ری پاڵێوراوانی نه‌ته‌وه‌یی پرۆڤه‌ی ته‌کنیکی و تاکتیکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

شه‌هناز یاری وه‌کوو سه‌رڕاهێنه‌ری پاڵێوراوانی نه‌ته‌وه‌ییی فووتساڵی گه‌نجان بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ پڕۆڤه‌ی ته‌کنیکی یاریزانانی له‌ ناوه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییی فووتساڵدا وه‌ئه‌ستۆدایه‌.

سه‌میرا مه‌حموودپوور فووتساڵیستی کوردستانی و ئه‌ندامی هه‌ڵبژارده‌ی خولی نایابی فووتساڵی "پیروزی" کامیاران له‌سه‌ر بانگهێشتی کادێری ته‌کنیکی فیدراسیۆن له‌و قۆناغه‌ له‌ ئۆردوو ئاماده‌ ده‌بێت.

شایانی باسه‌، ئۆردووی ئاماده‌ییی پاڵێوراوانی نه‌ته‌وه‌ییی فووتساڵی گه‌نجانی کچی وڵات له‌ ڕۆژانی 16 بۆ 20ی مانگی گه‌ڵاڕێزان له‌ تاراندا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.