خبر 2017-11-01 11:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو شاخەوانی سەقزی بانگهێشتی تیمی نەتەوەیی کران

بەشی کوردستان- فیدراسیۆنی شاخەوانیی بانگهێشتی دوو شاخەوانی کوردستانیی خەڵکی سەقز دەکات کە لە پێنجەمین خولی ڕاهێنان و هەڵبژاردنی تیمی نەتەوەییدا ئامادە ببن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فیدراسیۆنی شاخەوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دواهەمین گشتاندنیدا بانگهێشتی دوو شاخەوانی کوردستانیی خەڵکی سەقز دەکات کە لە پێنجەمین خولی ڕاهێنان و هەڵبژاردنی تیمی نەتەوەییدا ئامادە ببن.

ناوەندی بڕیار دانی فیدرسیۆنی شاخەوانی ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و ڕای گەیاند: ئێحسان حامدی و شاهۆ ئەحمەدزادە دوو شاخەوانی سەقزی بە گوێرەی دواهەمین گشتاندنی ئەو فیدراسیۆنە کە سەبارەت بە تیمە نەتەوەییەکان دەرکراوە بانگهێشتی تیمی نەتەوەی وڵات کراون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.