ڕووداوی هاتوچۆ له میحوه‌ری حومه‌یل 3 کوژراوی لێکه‌وته‌وه
به‌شی کرماشان- سه‌رۆکی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای کرماشان ڕایگه‌یاند: ماندوویی و خه‌واڵوویی شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری سه‌مه‌ند بووه هۆی کوژرانی سێ موسافیری ئه‌و ئۆتۆمبێله.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رهه‌نگ محه‌مه‌د حه‌یده‌ری له‌و باره‌یه‌وه وتی: له ڕووداوێک‌دا که کاتژمێر 6ی سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ڕووی دا شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی سه‌مه‌ند به‌هۆی خهواڵوویییهوه به‌لاڕێدا چوو و بووه هۆی لێکدانی ئه‌و ئۆتۆمبێله له‌گه‌ڵ دوو باسی موسافیرهه‌ڵگر.
ناوبراو زیادی کرد: شۆفێر و دوو سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلی سه‌مه‌ند گیانی خۆیانیان له ده‌ست دا به‌ڵام شۆفێر و موسافیری باسه‌کان هیچ زیانی گیانییان لێنه‌که‌وتووه.
سه‌رۆکی پۆلیسی هاتوچۆی کرماشان داوای له شۆفێره‌کان کرد بۆ ماوه‌ی زۆر لێنهخوڕن و پاش دوو کاتژمێر به ته‌ئکید 15 خوله‌ک پشوو بده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران