سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی عێراق:
ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم بکرێت شیعه‌کان هه‌مبه‌ر پشکی بودجه‌ی هه‌رێم ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆمی هه‌رێم به‌ڕێوه بچێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه لایه‌نه شیعه‌کان ناڕه‌زایی ده‌رببڕن هه‌مبه‌ر ته‌رخان‌کردنی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له بودجه‌ی گشتیی 2018.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: ده‌سته‌ی وه‌زیرانی عێراق به‌مزووانه پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2018 ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر گشت‌پرسیی هه‌رێم به‌ڕێوه بچێت وێنا ده‌کرێت نوێنه‌ره شیعه‌کان دژ به ته‌رخاندانی به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان بوه‌ستنه‌وه.
ناوبراو زیادی کردووه: ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی کوردستان تا ئێستا پێبه‌ند نه‌بووه به ڕێککه‌وتنی واژۆکراو له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی به‌غدا.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "القرطاس نیوز"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران