به‌ڕێوه‌به‌ری جیهادی کشتوکاڵی شاری ئیلام:
270 ته‌ن هه‌نگوێن له ئیلام به‌رهه‌م هێنراوه
به‌شی ئێران/ کوردی- به‌ڕێوه‌به‌ری جیهادی کشتوکاڵی شاری ئیلام وتی: ئه‌مساڵ 270 ته‌ن هه‌نگوێن له ئیلام به‌رهه‌م هێنراوه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌ریف خودامورادی ڕایگه‌یاند: شاری ئیلام به سروشتێکی سه‌ره‌نجڕاکێش و دڵڕفێن یه‌کێک له جه‌مسه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوێنه.
خودامورادی جه‌ختی کرد: که‌شی گونجاوی ئاو و هه‌وای شاری ئیلام بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و شاره ببێته یه‌کێک له ناوچه‌کانی شیاوی به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوێن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوێن له شاری ئیلام کرد و وتیشی: کاری به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوێن له 32 هه‌زار کۆلۆنی هه‌نگوێنی شاری ئیلام کۆتاییی پێهاتووه و 270 ته‌ن هه‌نگوێن له‌و کۆلۆنیانه به‌رهه‌م هێنراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران