به‌غدا به جیده‌وه به‌ره‌وڕووی گشت‌پرسیی هه‌رێم بوه‌ستێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌واتف نێعمه له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ "المعلومه"دا وتی: مه‌سعوود بارزانی که خولی سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی ناوبراو له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به سه‌ر چووه له پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا پێی له ئاستی خۆی زیاتر داکێشاوه و هه‌ڕه‌شه و مه‌رج داده‌نێت بۆ مانه‌وه‌ی خۆی له عێراق و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیش له به‌رانبه‌ر داواکان و ڕه‌فتاری ناوبراوه‌وه بێده‌نگه. به‌و حاڵه‌شه‌وه به‌غدا سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی بارزانی له جێژن و بۆنه جۆربه‌جۆره‌کاندا برووسکه و په‌یامی پیرۆزبایی بۆ بارزانی ده‌نێرێت.
نێعمه زیادی کرد: پڕۆژه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی له هه‌رێمی کوردستان ڕاست پێشێل‌کردنی یه‌کپارچه‌یی و سه‌روه‌ریی عێراقه و داپه‌ڕێکی بزوێنه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌ئامێز ده‌بێت بۆیه‌ش داوا له به‌غدا ده‌که‌م به جیده‌وه به‌ره‌وڕووی ئه‌و چه‌شنه هه‌نگاوانه ببێته‌وه و ته‌نها به ئیدانه کردنی ئه‌و چه‌شنه داپه‌ڕانه نه‌وه‌ستێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران