هونه‌رمه‌ندێکی به‌ناوبانگی مه‌هابادی کۆچی دواییی کرد
به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- ڕۆژی ڕابردوو جه‌لال جه‌هانگیری هونه‌رمه‌ندێکی به‌ناوبانگی مه‌هاباد کۆچی دواییی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو (19ی خه‌رمانان) جه‌لال جه‌هانگیری به بۆنه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی مه‌هاباد گیانی خۆی له ده‌ست دا.
جه‌هانگیری له هونه‌رمه‌ندانی به‌ناوبانگی ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگی مه‌هاباد بوو.
ته‌رمی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو له به‌شی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و شاره‌دا ئه‌سپه‌رده‌ی خاک کرا.
هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس به بۆنه‌ی کۆچی دواییی ئه‌و هونه‌رمه‌نده سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و خه‌ڵکی هونه‌ردۆستی مه‌هاباد ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران