سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیستی کوردستانی عێراق:
هه‌رێمی کوردستان تا ئه‌و کاته‌ی له‌گه‌ڵ عێراق بمێنێته‌وه هه‌رگیز کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر نابێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیستی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت: هه‌رێمی کوردستان تا ئه‌و کاته‌ی له‌گه‌ڵ عێراق بمێنێته‌وه هه‌رگیز کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر نابێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموود له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای­گه‌یاند: ڕیفراندۆم مافی مه‌شرووعی خه‌ڵکی کوردستانه و ئه‌و کێشانه‌ی ئێستا له هه‌رێم هه‌ن ئه‌گه‌ر هه‌رێمی کوردستان له عێراق جیا نه‌بێته‌وه هه‌رگیز چاره‌سه‌ر ناکرێن.
ناوبراو جه‌ختیشی کرده‌وه: خۆ له قورئاندا ئایه‌تێک نه‌هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان تا ئه‌به‌د له عێراق بمێنێته‌وه، بۆیه‌ش به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی تاکه بژارده‌یه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی هه‌رێم.
سه‌رچاوه: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "التغییر"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
بۆچوونی بەکارهێنەران