بەغدا پێبەندی دەرەنجامی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان نابێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی لە گفتوگۆ لەگەڵ بەشی عەرەبیی هەواڵدەریی «سپۆتنیک»دا وتی: ئەو سەربەخۆییە کە هەرێمی کوردستان دەیهەوێت، هەوڵێکی ناشەرعی و نادەستوورییە و دژی سیاسەتی عێراقە.
حەدیسی زیادی کرد: دەوڵەتی عێراق سەربەخۆییی هەرێمی کوردستانی پێ قەبووڵ ناکرێت چوونکە ئەو هەرێمە بەپێی دەستووری عێراق هەندێک دەسەڵاتی لە دەوڵەتی فیدراڵ وەرگرتووە.
ناوبراو جەختیشی کرد: هیچ لایەنێک بۆی نییە بە شێوازێکی یەک لایەنە بە بێ ڕەزامەندیی لایەنەکانی دیکە دۆخی ئێستاکەی عێراق بگۆڕێت.
وتەبێژی سەرۆک­وەزیرانی عێراق لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە دەوڵەتی عێراق چ دەسەڵاتێکی بۆ ڕێگری کردن لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان هەیە، دەڵێت: بەغدا نایەوێت داخڵی ململانێی ناوخۆیی ببێتەوە و پێ­بەندی دەرەنجامی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانیش نابێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران