سه‌رۆک کۆمار و سیاسه‌توانانی عێراق هه‌ڵوێستی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌مبه‌ر ڕیفراندۆمی کوردستان ڕابگه‌یێنن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سادق له‌بان له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی نه‌ته‌وه‌ییی عێراق (nina)دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد ئامانجی مکووڕبوونی مه‌سعوود بارزانی بۆ به‌ڕێوه چوونی گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان، قه‌یران نانه‌وه و هه‌لقۆستنه‌وه له دۆخی ئه‌منیی ئێستای عێراق بۆ تووڕه کردنی هاوپه‌یمانانیان له هه‌رێم و ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵه و جه‌ختی کرد: له سه‌ره‌تادا هاوپه‌یمانانی کوردی بارزانی به تایبه‌ت فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆک کۆماری عێراق که باوکی سه‌رجه‌م عێراقییه‌کان وێنا ده‌کرێت و دواتر سه‌رجه‌م سیاسه‌توانانی عێراق ده‌بێ هه‌ڵوێستی ڕوون و ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌مبه‌ر ئه‌م گشتپرسییه ڕابگه‌یێنن.
ناوبراو زیادی کرد: "ئێمه ڕێز بۆ سه‌رجه‌م برایانی کوردی خۆمان داده‌نین و هه‌وڵه‌کانمان بۆ ڕێگری له به‌ره‌وڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ پیلان به بیانووی جیابوونه‌وه له عێراق و دامه‌زراندنی وڵاتی کوردی چڕ ده‌که‌ینه‌وه که سزای پیلانێکی واشیان له سه‌رده‌می ڕژێمی پێشووی عێراق دابوویه‌وه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران