جه‌خت له‌سه‌ر به‌شداریی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی حه‌ویجه ده‌کرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری ڕۆژئاوای پارێزگای که‌رکووک جه‌ختی کرده سه‌ر به‌شداریی ئه‌م هێزه له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی شاری حه‌ویجه له بنده‌ستی گرووپی تیرۆریستیی داعش.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ که‌رکووکی ئاماژه‌ی به‌وه کرد کهتیبهیێکی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی به‌مزووانه‌ی ئازادکردنه‌وه‌ی شاری حه‌ویجه به‌شداری ده‌کات و ڕایگه‌یاند: ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه هاوکات له دوو به‌ره له حه‌ویجه ده‌ستی پێده‌کرێت.
ناوبراو ڕوونی کرده‌وه: هێزی پێشمه‌رگه ئۆپه‌راسیۆنی به‌شی باکوور و جه‌یشی عێراق ئۆپه‌راسیۆنی به‌شی باشووری له ئه‌ستۆدایه و ڕاسپێردراوی حه‌شدی شه‌عبی له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ش پاسه‌وانی له ناوچه ئازادکراوه‌کان و پشتیوانی له‌و هێزانه‌یه که خه‌ریکن به‌ره‌و حه‌ویجه پێشڕه‌وی ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه: که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "التغییر"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران