بە هەوڵ و فشاری یەكێتی دواجار پارتی قایل بوو بە كارا كردنەوەی پەرلەمان
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاوی كردۆتەوە، لە وەتەی دەرگای پەرلەمان بە ناڕەوا داخراوە یەكێتی هەوڵدەدات دەرگاكە بكاتەوە، پارتی چۆن دەرگاكەی داخستبوو نەشی دەویست لەم خولەدا بكرێتەوە، بە هەوڵ و فشاری یەكێتی دواجار پارتی قایل بوو بە كارا كردنەوەی و هەر چەندە درەنگە، بەڵام زیان لە نیوەش بگەڕێتەوە باشە.
ناوبراو ئاماژەشی كردووە، ئێمە وەک یەكێتی هیچ مەرجێكمان بۆ كارا كردنەوەكە قەبووڵ نەكردوە و كردنەوەی دەرگای پەرلەمانیش بە گرنگ دەزانین، پێویستە هەموو لایەنەكان بە جیاوازی بیر و بۆچوون و هەڵوێستمان هەست بەو گرنگییە بكەین و هەموومان بەیەكەوە كێشە سیاسی و یاساییەكان ببەینەوە ناو هۆڵی پەرلەمان، چوونكە پەرلەمان تاقە جێگای راستەقینەی یەكلایی كردنەوەی كێشەكانە.
ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان ڕەزامەندیی دەرنەبڕیوە بۆ کارا کردنەوەی پەرلەمان و گەڕاندنەوەی وەزیرەکانی.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ئاوێنە
کۆدی ههواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران