هه‌ماری ته‌قه‌مه‌نییه‌کانی داعش که‌وته ده‌ست سوپای دیموکراتیک
به‌شی سووریا- له درێژه‌ی پێشڕه‌ویی هێزه‌کانی کورد-عه‌ره‌بی سوپای دیموکراتیکی سووریا، هه‌ماری ته‌قه‌مه‌نییه‌کانی داعش له گه‌ڕه‌کی مروور که‌وته ده‌ست هێزه‌کانی ئه‌و سوپایه.
کوردپرێس: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه له سه‌رچاوه خۆجێییه‌کانه‌وه وه‌ده‌ست هاتوون له‌و پێکدادانه‌دا که له نێوان سوپای دیموکراتیکی سووریا و تیرۆریستانی داعش له گه‌ڕه‌کی مرووری ڕۆژئاوای ڕه‌قه ڕووی داوه 13 تیرۆریستی داعش کوژران و هه‌ماری گه‌وره‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌کانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه که‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌کانی کورد-عه‌ره‌بی سوپای دیموکراتیکی سووریا.
دوایین هه‌واڵه‌کان له‌و گه‌ڕه‌که‌وه ئه‌وه ده‌رده‌خات که پێکدادانی توند و پێشڕه‌ویی سوپای دیموکراتیکی سووریا له به‌ر‌ی ڕۆژئاوای ڕه‌قه‌وه به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران