ڕێبه‌رێکی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان:
هه‌ولێر ئاماده‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو چه‌شنه پێشهاتێکه سه‌باره‌ت به ڕیفراندۆم
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌رێکی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان و ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه کرد که هه‌ولێر خۆی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو چه‌شنه پێشهاتێک سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆم ئاماده کردووه و ڕوودانی هه‌ر جۆره پێکدادانی نێوان کورد و عه‌ره‌بی به دوور له چاوه‌ڕوانی زانی.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خه‌لیل ئیبراهیم له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ئێستاکه هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و گشتپرسی به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت؛ چوونکه ئه‌م گشتپرسییه مافی خه‌ڵکی کوردستانه و کورده‌کان ئه‌م کاره به کارێکی دروست ده‌زانن.
ناوبراو جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی هێشتاکه هه‌ڵوێستی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان بۆ پشتیوانی له به‌ڕێوه‌چوونی گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان سه‌قامگیر و پایایه و وتیشی: بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک بۆ به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی له‌م پارێزگایه بڕیارێکی یاسایییه و هیچ که‌س ئه‌و مافه‌ی نییه ئه‌م بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی "القدس العربی" لندن
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران