بووکه‌بارانه له مێهره‌جانێکی وڵات‌دا وه‌کوو به‌رهه‌می پاڵێوڕاو هه‌ڵبژێردرا
به‌شی کوردستان- سه‌نا مه‌جیدی و سوڵماز ساڵح زاده، 2 ئه‌ندامی منداڵی ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی فیکری منداڵان و مێرمنداڵانی ژماره 2ی سه‌قز، له مێهره‌جانی وڵاتی زمانی دایکی، ئیتنیک و هونه‌ره خۆجێی و که‌لتوورییه‌کاندا وه‌کوو پاڵێوڕاو هه‌ڵبژێردران.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و مێهره‌جانه له لایه‌ن ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی فیکری منداڵان و مێرمنداڵان له خه‌رمانانی 96 له تاران به‌ڕێوه چوو.
مێهره‌جانی زمانی دایکی له چه‌ندین به‌شدا به‌ڕێوه‌چوو که بریتیین له: خۆشنووسی، نیگارکێشی، وێنه‌گری، گڵێنه، شانۆ، فیلم سازی، مۆسیقا و سروود، هونه‌ره خۆجێی و که‌لتوورییه‌کان، به‌ڕێوه‌چوونی ئایینی "دو پنجره"، به‌ڕێوه‌بردنی کۆبوونه‌وه‌کانی "ئه‌نجومه‌نه ئه‌ده‌بییه‌کان" له تێکڕای وڵات و بڵاو کردنه‌وه‌ی دوو وه‌رزنامه‌ی "طرح ن‌و" و "نشانی".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
بۆچوونی بەکارهێنەران