یه‌که‌م به‌ری زه‌یتوونی دێم له گوندی زه‌رده‌ی داڵه‌هۆ چنرایه‌وه
به‌شی ئێران/کوردی- یه‌که‌م به‌ری زه‌یتوونی دێمی پارێزگای کرماشان له باخێکی نموونه‌ی زه‌یتوون له گوندی زه‌رده‌ی قه‌زای ڕێژاو له بناری داڵه‌هۆ چنرایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چنینه‌وه‌ی یه‌که‌م به‌ری زه‌یتوونی دێم له باخی ڕه‌زا وه‌لی په‌نا، باخه‌وانی نموونه و زهیتوونکاری نموونه‌ی گوندی زه‌رده ئه‌نجام بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری باخه‌وانیی جه‌هادی کشتوکاڵی شاری داڵه‌هۆ له‌و باره‌یه‌وه ڕای­گه‌یاند: له قه‌زای ڕێژاو کۆی 544 هێکتار زه‌یتوون کراوه و له‌و ڕێژه‌یه‌ش 60 هێکتاری زه‌یتوونی دێمه و 480 هێکتاریشی زه‌یتوونی به‌رئاوه.
سه‌فه‌ری زیادی کرد: که‌ش و هه‌وای ناوچه‌که بۆ به‌رهه‌مهێنانی زه‌یتوون گونجاوه و له هه‌ر هێکتارێکدا پێشبینی کراوه 2075 کیلۆ زه‌یتوون به‌رهه‌م بهێندرێت.
گوندی زه‌رده سه‌ر به قه‌زای ڕێژئاو له 40 کیلۆمه‌تری شاری کرندی ڕۆژئاوایه و حه‌شیمه‌ته‌که‌ی ده‌گاته 36 هه‌زار که‌س و پیشه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که زیاتر جووتیاری و باخدارییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
بۆچوونی بەکارهێنەران