زانستگای کوردستان ئاماده‌یه خوێندکاری هه‌رێمی کوردستان وه‌ربگرێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌ردین ئه‌خلاقیان له گردبوونه‌وه‌ی هاوبیری ئه‌ندامانی لیژنه‌ی زانستیی زانستگای ڕاپه‌ڕین و ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی زانستگای کوردستان ئاماژه‌ی دایه گرینگایه‌تیی گه‌شه‌ی دیپلۆماسی زانستی و زانستگایی بۆ پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگاکان و وتی: کوردستانی ئێران و عێراق فه‌رهه‌نگی هاوبه‌شیان هه‌یه و بۆیه‌ش پێویسته پێوه‌ندییه‌کان به تایبه‌ت له که‌رتی زانستیدا په‌ره‌ی پێبدرێت.
ناوبراو زیادی کرد: گرینگ‌ترین ئه‌رکی زانستگا ڕوون کردنه‌وه‌ی ڕێبازی گه‌شه‌پێدان و به‌رهه‌مهێنانی زانسته و پێویسته به‌ره‌و جێبه‌جێ‌کردنی به‌رنامه‌ی گونجاو له‌پێناو چاکسازیی کوالێتیی ژیان هه‌نگاو بنێین.
سه‌رۆکی زانستگای کوردستان وتیشی ئه‌و زانستگایه ئاماده‌یه خوێندکارانی زانستگاکانی هه‌رێم وه‌ربگرێت و ئاسانکاریی تایبه‌ت بۆ خوێندکاره ده‌ره‌کییه‌کان له به‌رچاو گیراوه و ئه‌و ده‌فرایه‌تییه‌ش له‌پێناو په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی زانستی به کار ده‌هێندرێت.
ناوبراو سه‌باره‌ت به پێوه‌ندیی مامۆستایانی هه‌ر دوو زانستگاش ڕای‌گه‌یاند: زانستگای کوردستان ئاماده‌یه پاڵپشتیی پڕۆژه هاوبه‌شه‌کانی مامۆستایانی زانستگا ئێرانییه‌کان و زانستگاکانی هه‌رێم بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران