نوێنه‌رێکی یه‌کێتی له په‌رله‌مانی عێراق:
بارزانی ڕای‌بگه‌یێنێت که دژ به سووتاندنی ئاڵای عێراقه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌کردنی سووتاندنی ئاڵای عێراق ئه‌و داپه‌ڕه به نه‌گونجاو و نابه‌رپرسانه وه‌سف ده‌کات و داوا له داواکاری گشتی و وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌کات تاوانباران ده‌ستگیر بکات و لێپێچینه‌وه‌یان لێ بکات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێزان شێخ دلێر له به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: ئێستا له ڕیفراندۆمه‌که‌ی 25ی سێپتێمبێر نزیک ده‌بینه‌وه و هه‌ندێک کاردانه‌وه‌ی ناڕاست و نه‌گونجاو وه‌کوو سووتاندنی ئاڵای عێراق له هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن تاقمێکی گه‌نجه‌وه ئه‌نجام ده‌بێت هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه داوا له مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌م دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌شنه داپه‌ڕانه‌دا ڕابگه‌یێنێت.
ناوبراو وتیشی: کورده‌کان خاوه‌نی پرسێکی نیشتیمانی و مه‌شرووعن هه‌ر بۆیه‌ش بۆ به ئاگا کردنه‌وه‌ی ڕای گشتی له‌و باره‌یه‌وه پێویستیان به سووتاندنی ئاڵای عێراق نییه و منیش وه‌کوو نوێنه‌رێکی کوردی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و هه‌ڵمه‌ته نابه‌رپرسانه‌یه سه‌رکۆنه ده‌که‌م.
سه‌رچاوه: الاتجاه‌پرس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران