لە دەروازەی باشماخی مەریوان ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیادی کردووە

بەرپرسی گومرگی باشماخ لە مەریوان ڕایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەکەوە بە ڕێژەی ۳۴ ده رسد زیادی کردووە.

 فەرید حەق پەنا، بەرپرسی گومڕکی باشماخی مەریوان ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو ملیۆنێک و ۱۶۳ هەزار تۆن کاڵا لە سنووری باشماخەوە گومرگ کراوە.
ناوبراو ڕوونیشکردەوە کە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی ۲۰۲۲ ئاڵوگۆرە باززرگانییەکە بە ڕێژەی ۳۴٪ زیادی کردووە و بەهاکەشی گەیشتووەتە ۷۰۳ ملیۆن دۆلار.
فەرید حەق پەنا وتیشی: ساڵی ڕابردوو لە بواری ترانزیتیشدا کاری گومرکی بۆ ۱۱۵ هەزار بارهەڵگر بە کێشی ۲ ملیۆن و ۵۸۰ هەزار تۆن بە بڕی سێ ملیار و ۷۷۰ ملیۆن دۆلار لە ڕێگای سنووری باشماخەوە ئەنجام دراوە.

کد خبر 2769092

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha