توركیا 775همین داواكاریی بینینی ئۆجه‌لان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه
به‌شی تورکیا- پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" بۆ 775همین جار سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆمارییان له بورسا كرد و داوای ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتنیان كرد به‌ڵام داواكه‌یان ڕه‌ت كرایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 25ی کانوونی یه‌که‌می 2018 پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان داوای بینینی سه‌رۆکی په‌که‌که‌یان کرد به‌ڵام داواکارییه‌کانیان جارێکی‌تر ڕه‌ت کرایه‌وه و ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه پارێزه‌ره‌كانی ئۆجه‌لان له 27ی ته‌مموزی 2011ه‌وه به پاساوی جۆراجۆر ڕێگایان پێ‌نادرێت سه‌ردانی ئۆجه‌لان بكه‌ن به جۆرێک پێشتر 774 جار داوای بینینی ڕێبه‌ری زیندانیكراوی "په‌كه‌كه"یان كردوووه به‌ڵام سه‌رجه‌م داواكانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه که له ڕۆژی 5ی نیسانی 2015ه‌وه ڕێگا به هیچ یه‌ک له ئه‌ندامانی شاندی ئیمراڵی نه‌دراوه سه‌ردانی ئۆجه‌لان بكه‌ن.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران