دیداری نێوان ئه‌ردۆغان و جۆ بایدن له‌ پشت ده‌رگا داخراوه‌کان
به‌شی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ پشت ده‌رگا داخراوه‌کان له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا دیدار و گفتوگۆی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا که‌ بۆ به‌شداریی له‌ 71هه‌مین کۆمه‌ڵه‌ی گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ نیۆیۆرکدایه‌ له‌گه‌ڵ جۆ بایدن جێگری سه‌رۆک کۆمارتی ئه‌مریکا له‌ هۆتێلی شوێنی حه‌وانه‌ی خۆی دیدار و گفتوگۆی کرد.
له‌و دیداره‌دا جگه‌ له‌ ئه‌ردۆغان، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، به‌کر بۆزداغ وه‌زیری داد، هاکان فیدان، سه‌رۆکی ڕێکخراوی هه‌واڵگری نه‌ته‌وه‌یی تورکیا و چه‌ندین که‌سی دیکه‌ به‌شدارییان کرد و له‌گه‌ڵ وه‌فدێک له‌ به‌رپرسانی ئه‌مریکا باس و گفتوگۆیان کرد.
ئه‌و دیداره‌ له‌ پشت ده‌رگا داخراوه‌کان و به‌ بێ ئاماده‌بوونی هه‌واڵنێران ئه‌نجام درا و هیچ ورده‌کارییه‌ک له‌باره‌ی ئه‌و دیداره‌ بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه‌.

کۆدی بابه‌ت: 63216  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۷/۱  |  کاتژمێر: 9 : 14

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
ئیمکانات