سه‌رۆکی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی ئێران:
له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان حزب و گرووپه‌ سیاسییه‌کان به‌شداریی به‌رچاویان بوو/ به‌شداریی له‌سه‌دا 59 له‌ خولی دووهه‌م له‌چاو خولی یه‌که‌م
به‌شی هەڵبژاردن- سه‌رۆکی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێران، وتی: له‌ ئێستادا‌ هه‌مووی ئه‌و که‌سانه‌ که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شدارییان کردووه‌ ئه‌وه‌یان قبووڵه‌ که‌ توانیویانه‌ ڕوانگه‌کانی خۆیان بخه‌نه‌ئاراوه‌ و ئه‌مه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سیسته‌مێکی دیموکراسی و کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یێنه‌رییه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ؛ محه‌مه‌دحسێن موقیمی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین خولی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، ڕایگه‌یاند: له‌ خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین خولی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران 221 که‌س هه‌ڵبژێردران و 136 که‌س له‌ خولی دووهه‌م بۆ مسۆگه‌رکردنی 68 کورسی مه‌جلیس پێکه‌وه‌ ڕکابه‌رییان کرد.
ناوبراو زیادی کرد: هه‌ڵبژاردنی خولی دووهه‌م له‌ 55 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن و 21 پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو که‌ به‌پێی به‌رنامه‌ی خشته‌ زه‌مانییه‌کان، بانگه‌شه‌ بۆ ماوه‌ی 7 ڕۆژ له‌ لایه‌ن کاندیداکان ئه‌نجام درا و 24 کاتژمێر پێش له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن قه‌ده‌غه‌ی بانگه‌شه‌مان بووه‌.
موقیمی زیادیشی کرد: له‌ خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران به‌شدارییه‌کان له‌سه‌دا 62 بوو که‌ له‌ خولی دووهه‌م نزیک له‌سه‌دا 59 له‌ ڕێژه‌ی به‌شداریی له‌ خولی یه‌که‌م، له‌ هه‌ڵبژاردن به‌شدارییان کرد.
سه‌رۆکی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنی ئێران ڕوونی کرده‌وه‌: له‌ نێوان هه‌ڵبژێردراوه‌کانی خولی دووهه‌م سێ که‌س خاوه‌ن بڕوانامه‌ی کارناسی به‌ پێشینه‌ی نوێنه‌رایه‌تی، 35 که‌س خاوه‌ن بڕوانامه‌ی مەستەری، 23 که‌س خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دوکتۆرا و سێ که‌س خاوه‌ن بڕوانامه‌ی مامۆستایین.
ناوبراو وتیشی: هه‌روه‌ها هه‌وڵ درا به‌ شێوه‌یه‌ک بڕوینه‌ پێشه‌وه‌ که‌ حزب و پێکهاته‌ سیاسییه‌کان به‌شدارییه‌کی زۆر به‌رچاویان له‌ هه‌ڵبژاردن بێت که‌ هه‌موو حزبه‌ فه‌رمییه‌کانی ئێران له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌‌دا چالاکییان بوو و له‌ ئێستادا هیچ حزبێکی سیاسی ناتوانێت ئیدعا بکات که‌ له‌ ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌یتوانیوه‌ به‌رنامه‌ی خۆی بۆ خه‌ڵک ڕابگه‌یێنێت.
موقیمی زیادیشی کرد: له‌ ئێستادا‌ هه‌مووی ئه‌و که‌سانه‌ که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شدارییان کردووه‌ ئه‌وه‌یان قبووڵه‌ که‌ توانیویانه‌ ڕوانگه‌کانی خۆیان بخه‌نه‌ئاراوه‌ و ئه‌مه‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سیسته‌مێکی دیموکراسی و کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌.

کۆدی بابه‌ت: 56100  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۲/۱۳  |  کاتژمێر: 13 : 37

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
بارودۆخی سپی ئیلام له‌ پله‌به‌ندی هه‌ڵبژاردنی ئێران
داخوازییه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی خه‌ڵکی پارێزگای کوردستان له‌ هه‌ڵبژێردراوانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی ده‌یه‌م
ئاماری به‌شداریی خه‌ڵکی پارێزگای کوردستان له‌ خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیس ڕاگه‌یێندرا
هه‌ڵبژێردراوانی قۆناغی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا دیاری کران
مۆڵه‌تی یه‌ک حه‌وته‌یی سکاڵاکاران له‌ شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن/ سکاڵاکان ده‌بێ به‌ڵگه‌مه‌ند بێت
سه‌رکه‌وتووی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی له‌ سه‌لماس دیاری کرا
ده‌ره‌نجامی خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیس له‌ ورمێ ڕاگه‌یێندرا
بۆ دووهه‌مین جار سه‌یید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی وه‌کوو نوێنه‌ری خه‌ڵکی سنه‌ له‌ مه‌جلیس هه‌ڵبژێردرا
ده‌ره‌نجامی فه‌رمی قۆناغی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی ده‌یه‌م له‌ بازنه‌ی کرماشان و سونقور ڕاگه‌یێندرا
په‌یامی ده‌ستخۆشی ڕه‌سووڵ خزری له‌ خه‌ڵکی پیرانشار و سه‌رده‌شت
پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕؤژئاوا سپاسی‌ ئاماده‌بوونی به‌شکۆی خه‌ڵکی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد
به‌ به‌شداریی له‌سه‌دا 66ی خه‌ڵک، عه‌لی‌محه‌مه‌د مورادی له‌ هه‌ڵبژاردن سه‌رکه‌وت
کۆتاییهاتنی ژماردنی ده‌نگه‌کان له‌ مه‌ریوان و سه‌وڵاوا / هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ بازگه‌ی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا چووه‌ خولی دووهه‌مه‌وه‌
پێوه‌ری ئاکامی بازگه‌کانی هه‌ڵبژاردن، ڕاگه‌یێندراوی فه‌رمی ستادی هه‌ڵبژاردنه‌کانی وڵاته‌
هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ 4 بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنی کرماشان، یه‌کلاکراوە
دوایین هه‌واڵه‌کان
سیاسەتەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین شکستی هێناوە
ڕکابەریی شاراوەی پارتی و یەکێتی بۆ زاڵبوون بەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک مافی ڕەوای کوردە
سەربازانی ئەمریکایی رێگای ویشکایی ڕەقە – حەلەب‌یان کۆنتڕۆڵ کرد
بۆردومانکرانی ناوچەی عەفرین لە لایەن تۆپخانەی سوپای تورکیاوە
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە
تورکیا گەمارۆ دراوه / پەیەده به پشتیوانیی وڵاتانی ڕۆژئاوا به هیوای دەوڵەتی کوردستانه
پێداگریی پنتاگۆن بۆ‌ مانه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌یی هێزه‌کانیان له‌ عێراق
تورکیا و UN بۆیان نییە دەست لە کاروباری ناوخۆیی کەرکووک وەردەن
هۆشداری نوێنەری بۆکان بە کەناڵی دووی ئێران بە ئاکام گەیشت/ پەخشی بەرنامەکە ڕاگیرا
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک پێوەندی بە تورکیاوە نییە
عەبادی ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەی کرد
١٢٥٣ کەس لە سێهەمین ڕۆژدا خۆیان بۆ هەڵبژاردنی شۆراکان نێونووس کرد
هەڵدانی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک یاسایی ‌و دەستوورییە/ لایەنەکان پێویستە داوای لێبوردن بکەن
ئەمریکا بڕیارێکی دژواری بۆ پڕچەککردنی کوردەکانی سووریا داوە
ئیمکانات