سەرۆکی ستادی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کرماشان هەواڵی دا:
٦٥٧ بنکەی دەنگدان کاری کۆکردنەوەی دەنگی دانیشتوانی پاریزگای کرماشانیان لەئەستۆیە
بەشی هەڵبژاردن/ کرماشان- سەرۆکی ستادی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کرماشان وتی: ٦٥٧ بنکەی دەنگدان کاری کۆکردنەوەی دەنگی دەنگدەرانی پاریزگای کرماشانیان لەئەستۆیە.
بە پێی هەواڵی کورپرێس، یووسف شاە حسێنی لە پرێس کۆنفڕانسی ستادی هەڵبژاردنەکان لە خولی دووهەم کە بە بەشداریی ئەندامانی ئەو ستادە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئومێدی پارێزگاریی کرماشان بەڕێوەچوو، وێڕای ئاماژە بەوەی کە خولی یەکەمی هەڵبژاردن لە کرماشان بە کەمترین کێشەی جێبەجێکاری، لەبەرچاو گرتنی دەستپاکی، بەشداری زۆر و بەرچاوی خەڵک وەکوو هەڵبژاردنێکی باش لە وڵات بەڕێوەچوو، وتی: ڕێز و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەشداری خەڵک و ئەو هەوڵانە دەکەین بوونە هۆی ئەوەی هەڵبژاردنی کرماشان، بە هەڵبژاردنێکی باش پێناسە بکرێت و خوازیاری درێژەدان بەم هاوکاریەین.
ناوبراو مامناوندی بەشداری خەڵکی پارێزگای کرماشان لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی بە باش هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند: خاڵی بەرچاو لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکە، ئەمنیەتی تەواو و نەبوونی کەمترین کێشەی جێبەجێکاری بوو.
سەرۆکی ستادی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کرماشان، هەڵبژاردنی بە بابەتێکی گرینگ و بەستێنێک بۆ خەملاندنی دەسەڵاتی جەماوەری زانی و وتیشی: لە هەر ڕوانگەیەکەوە چاو لە گەشە بکەین یەکێک لە پێویستییەکانی بابەتی ئامادەبوونی خەڵک و بەشداربوونیانە کە دەبێتە پاڵپشتێک بۆ زیاتربوونەوەی تین و توانا، سەرمایە و بەرزبوونەوەی لە وڵات.
ناوبراو جەختی کرد: یەکێک لەو ئەنجامە گرینگانەی دەتوانین بۆ هەڵبژاردن ناوی لێبەرین یەکپارچەیی نەتەوەییە و ستەمە هەندێک بە داڕشتنی بابەتگەلی ئیتنیکی ئەم ئەنجامە پڕبایەخەی هەڵبژاردن بەتاڵ بکەنەوە.
شاه حسێنی وتی: بەڵێن دەدەین لەم خولە هەڵبژاردنەشدا وەکوو خولی پێشوو بە باشی پارێزەری دەنگی خەڵک بین.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە دەسپێکی بانگەشەی پاڵێوراوان لە سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینییەوە، لە هەرچوار پاڵێوراوی ئەم خولە هەڵبژاردنەی پارێزگای کرماشان داوای کرد لە بانگەشە و پرۆپاگەندەکەیاندا هەلومەرجی یاسایی و مافەکان لەبەرچاو بگرن.
ئەم بەرپرسەی هەڵبژاردنەکان لە دیاری کردنی ٦٥٧ بنکەی دەنگدان لە هەردوو شاری کرماشان و سونقور هەواڵی دا و زیادی کرد: ٥٦١ بنکەی دەنگدان تایبەت بە کرماشان و ٩٦ بنکەش لە شاری سونقور کاری کۆکردنەوەی دەنگەکانیان لە ئەستۆیە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ١٢ هەزار کەس بە شێوازی جۆراوجۆر وەکوو جێبەجێکاران، پشکێنەران، لێژنەکانی چاوەدێڕی، پارێزەران و ئەندامانی چاوەدێڕی خەریکی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکە دەبن.
شاه حسێنی ڕایگەیاند خەڵکی کرماشان لە خولی یەکەمدا لە سەدا ٤٥ واتە ٣٣٦ هەزار و ١٤٨ نەفەر بەشدارییان کردووە و ئەو ڕێژەیە لە شاری سونقور لە سەدا ٧٠.٥ واتە ٤٨ هەزار و ٢٤٠ نەفەر بووە.
هەروەها ڕادەی کەڵک وەرگرتن لە دام و دەزگاکانی وەدەست خستنی شوناس لە هەڵبژاردنەکانی سەدا ٩٩ ڕاگەیاند و وتی: لەم بوارەدا پارێزگای کرماشان سەدا ٤ سەرتر لە مامناوندی وڵات بووە.
سەرۆکی ستادی هەڵبژاردنەکانی پارێزگا لە کۆتاییدا وێڕای داکۆکی لە شوێنگری کڕین و فرۆشتنی دەنگ لە خولی پێشوو و لەم خولەشدا، بیری هێنایەوە: بە پێی وتەی وەزارەتی ناوخۆ پاش ژماردنی دەنگەکان دەرەنجامی هەڵبژاردنەکە لە ڕێگای سیستەمی وڵاتییەوە ڕادەگەیێندرێت.

کۆدی بابه‌ت: 55613  |  به‌روار: ۱۳۹۵/۲/۳  |  کاتژمێر: 23 : 5

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
پاسی یۆرۆ 4 دێتە ڕیزی پاسەکانی کرماشان/ عابر بانکی تایبەت بە کەمئەندام لە کرماشان جێگر دەکرێت
سنە دەبێتە میوانداری ڕکابەرییەکانی باکووری رۆژئاوای وڵات لە ٦ بەشی وەرزشی
ئەگەری هێرشی هاوبەشی ئێران و تورکیا لە دژی پەکەکە
دووهەمین فرۆکەى بێ فرۆکەوانی ئەمریکایی لە تورکیا کەوتە خوارەوە
ڕۆژئاوا دەبێ ڕوانگەی خۆ هەمبەر بە پەکەکە بگۆڕێت
کۆڕبەندی بەرزڕاگرتنی یادی مەحزوون کوردستانی لە دیواندەرە بەڕیوەچوو
زیاتر لە ٢٠٠٠ کەیسی پشکنین لە یەکە سینفییەکانی کوردستان لە ماوەی یەک حەفتەدا ئەنجام دراوە
حەوتەی فەرهەنگیی تەونی هەوشار لە تەلاری پارکی هونەرمەندانی تاران بەڕێوە دەچێت
کاردانەوەی نوێنەری مەهاباد بە گواستنەوەی ئاوی زەڕینە بۆ تەورێز
لە هەڵەبجە بوومەلەرزەیێک ڕووی دا
به‌رپرسی زیندانی بوونی هاوسه‌رۆکان و نوێنه‌رانی هه‌ده‌په‌ پارتی کۆماریخوازی گه‌له‌/ گرینگترین پرس یه‌کده‌نگی له‌ دژی دیکتاتۆریی ئه‌ردۆغانه‌
دیالۆگ کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر ناکات
ئه‌مریکا پاش شکستی داعش له‌ سووریا نامێنێته‌وه‌
تەقینەوە لە میتینگی کوردەکانی ئەڵمانیا
57 گوندی ساین قه‌ڵا له‌ گازی سروشتی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن
ئیمکانات