له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێس؛
ڕابوون مه‌عرووف: ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ولێر و دهۆک خۆپیشاندان بکرێت توندتر ده‌بێت له‌وه‌ی سلێمانی
"له‌ بنه‌ڕه‌تدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ شێوازی سیستماتیک نه‌چووه‌ته‌ پشت خۆپیشاندانه‌کان، به‌ڵام ئامانجی ئابووری و سیاسی خۆپیشاندانه‌کان هه‌مان ئامانجی ئابووری و سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ و به‌ فیعلی داخوازی خۆپیشانده‌ران، داخوازێکی ڕه‌وایه‌."
کوردپرێس/ به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان: ڕابوون مه‌عرووف، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی کوردستان، بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی کوردستان به‌ ترسناک وه‌سف ده‌کات و هاوکات ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات حوکمڕانی بیست و چه‌ند ساڵه‌ له‌ هه‌رێم شکستی هێناوه‌ و جه‌خت ده‌کات که‌ ئه‌وانه‌ی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ئه‌گه‌ر زۆر عاقڵمه‌ندانه‌ ته‌عامول له‌گه‌ڵ وه‌زعی ئێستا نه‌که‌ن دۆخه‌که‌ خراپتر ده‌بێت.
دانوستانکاری باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ کۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵییه‌کان له‌م گفتوگۆیه‌ له‌گه‌ڵ کوردپرێس پارتی به‌ هۆکاری شکستی ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ داده‌نێت و پشتیوانی لایه‌نه‌که‌شی بۆ داخوازی خۆپیشانده‌رانی هه‌رێم ڕاده‌گه‌یێنێ و ڕاشده‌گه‌یێنێ: "ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ولێر و دهۆک خۆپیشاندان بکرێت، توندتر ده‌بێت له‌وه‌ی سلێمانی."
گفتوگۆ و داڕشتن: حه‌سه‌ن ساڵحی
کوردپرێس: هۆکاری ئه‌و پشێوییه‌ی که‌ له‌ قه‌ڵادزێ و دیکه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ده‌ڤه‌ری سلێمانی پێش هاتووه‌.
ڕابوون مه‌عرووف: له‌ دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 حوکمڕانییه‌کی خۆماڵی له‌ کوردستان دامه‌زرا. ئێمه‌ چه‌ندین جار وتوومانه‌ ئه‌م حوکمڕانییه‌ شکستی خواردووه‌ به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌ عه‌مه‌ل ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن دان به‌ شکستی ئه‌م حوکمڕانییه‌ دانانێن. ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستا له‌وه‌ی ترسناکتره‌ که‌ هه‌ندێ که‌س ده‌یبینن. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی ئه‌م وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن زۆر عاقڵمه‌ندانه‌ ته‌عامول له‌گه‌ڵ وه‌زعی ئێستا نه‌که‌ن و دان به‌ شکستی حوکمڕانی بیست و چه‌ند ساڵه‌ی خۆیان دانه‌نێن و به‌ دیده‌گا و ڕوئیا سیاسییه‌کاندا نه‌چنه‌وه‌ و ئاماده‌یی نیشان نه‌ده‌ن بۆ چاک کاری ڕیشه‌یی له‌ سیسته‌می سیاسی ئێستا و له‌ ناویشیاندا به ‌دیاریکراوی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماده‌ نه‌بێت بۆ ڕێککه‌وتنێکی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نه‌ سیاسییه‌که‌؛ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌کێتی، یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بارودۆخی ئێستا خراپتر ده‌بێت چونکه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا قه‌یرانی ئابووری ئێستا ده‌رهاویشته‌ی قه‌یرانی سیاسییه‌ و ئه‌م قه‌یرانه‌ ئابوورییه‌ چاره‌سه‌ر نابێت به‌ بێ دامه‌زراندنی حوکمێکی سیاسی دادپه‌روه‌ر و ئازاد.
 
کوردپرێس: خۆپیشاندانه‌کان زیاتر له‌ ده‌ڤه‌ری سلێمانی بووه‌ واتا ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی که‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی گۆڕان، یه‌کێتی و له‌ ده‌ڤه‌ری هه‌ولێر شتێکی وا به‌دینه‌هاتووه‌. هۆکاری ئه‌مه‌ بۆچی ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌؟
ڕابوون مه‌عرووف: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حوکمی سیاسی له‌ هه‌ولێر و دهۆک فه‌رقی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ حوکمی سیاسی له‌ سلێمانی. پارتی دیموکراتی کوردستان پێشتر به‌ ته‌جروبه‌ سه‌لماندوویه‌تی‌ که ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان له‌ هه‌ولێر و دهۆک بکرێت به‌ توندی سه‌رکوتی ده‌کات. بۆیه‌ من ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ولێر و دهۆک خۆپیشاندان بکرێت توندتر ده‌بێت له‌وه‌ی سلێمانی.
 
کوردپرێس: پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ تایبه‌ت له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کان و له‌ به‌یاننامه‌کانیان وه‌کوو فراکسیۆن و وه‌کوو که‌سایه‌تییه‌کانیان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان کردووه‌ته‌ ئامانج، ده‌ڵێین بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هۆکاری ئه‌م پشێوییه‌‌یه‌ و ڕێڕه‌وی خۆپیشاندانه‌کان ده‌گۆڕێ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ پارتی بکاته‌ ئامانج و پشێوی دروست بکات، وه‌ڵامی ئێوه‌ وه‌کوو په‌رله‌مانتارێکی گۆڕان و وه‌کوو که‌سێک که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵییه‌کاندا به‌شدار بوونه‌، بۆ ئه‌م تۆمه‌تانه‌ چییه‌؟
ڕابوون مه‌عرووف: له‌ بنه‌ڕه‌تدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ شێوازی سیستماتیک نه‌چووه‌ته‌ پشت خۆپیشاندانه‌کان، به‌ڵام ئامانجی ئابووری و سیاسی خۆپیشاندانه‌کان هه‌مان ئامانجی ئابووری و سیاسی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ و به‌ فیعلی داخوازی خۆپیشانده‌ران، داخوازێکی ڕه‌وایه‌.
 
کوردپرێس: وه‌ک دیاره‌ کۆبوونه‌وه‌ پێنج قۆڵییه‌کان به‌ بنبه‌ست گه‌یشتووه‌. هۆکاره‌که‌ی چییه‌؟ ئایا ئێوه‌ داهاتوویه‌ک ده‌بینن بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م لایه‌نانه‌ بگه‌نه‌ ته‌وافۆق؟
ڕابوون مه‌عرووف: کۆبوونه‌وه‌کان به‌ بنبه‌ست گه‌یشتووه‌ چونکه‌ پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ پڕۆژه‌ و دیدگایه‌کی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کان‌ له‌گه‌ڵ چوار حزبه‌ سیاسییه‌که‌دا نه‌بوو و تا ئه‌و کاته‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ شێوازێکی پۆزه‌تیڤ و به‌ شێوازێکی ڕیشه‌یی به‌ دیده‌گا و پڕۆژه‌کانی خۆیدا نه‌چێته‌وه‌ کۆبوونه‌وه‌کان ده‌ستیشی پێبکه‌نه‌وه‌ دیسانه‌وه‌ شکست ده‌خوات.
داگرتن: سروور خدری

کۆدی بابه‌ت: 47807  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۷/۱۹  |  کاتژمێر: 10 : 3

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
نیگه‌رانی به‌ره‌ی تورکمانی له‌ ڕووداوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی هه‌رێم
چاوه‌دێری مافی مرۆڤ ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌ڵوێستی پارتی ده‌گرێت به‌رانبه‌ر به‌ خۆپیشاندانه‌کانی پارێزگای سلێمانی
ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ یه‌کێتی و پارتی پێکه‌وه‌ کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی هه‌رێم دروست بکه‌ن
ئۆباڵی توندوتیژییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆی لایه‌نه‌کانی دژ به‌ ڕێککه‌وتن
کاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌ ڕووداوه‌کانی ئه‌مدواییه‌ی عێراق
سه‌یید عه‌مار حه‌کیم پێوه‌ندی به‌ بارزانییه‌وه‌ گرت
خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ دژی گه‌نده‌ڵییه‌
یه‌کێتی و گۆڕان ده‌ستیان هه‌یه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌کانی سلێمانی
هۆشدار به‌ بارزانی له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه‌ی‌ شۆڕش لە هه‌رێمی کوردستان
جه‌ختی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان لەسەر به‌کارنه‌هێنانی چه‌ک له‌ دژی خۆپیشانده‌ران
ئاژاوه‌ی ئێستای هه‌رێمی کوردستان پیلانی نه‌وشیروان مسته‌فایه‌/ ڕێگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی دوو ئیداره‌یی ناده‌ین
به‌رده‌وامیی خۆپیشاندان له‌ شاره‌کانی پارێزگای سلێمانی
ڕێ تێناچێت لایه‌نی سیاسی له‌ پشتی خۆپیشاندانه‌که‌ی سلێمانیدا بێت
هۆشداری ئه‌درێ له‌باره‌ی گوێ پێنه‌دانی داواکاری خه‌ڵکی ناڕازی هه‌رێم
پارتی به‌رپرسه‌ له‌ کوژرانی مامۆستایه‌کی زانکۆ و بریندار کردنی خۆپیشانده‌ران
له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی قه‌ڵادزێ سکاڵا له‌ دژی گۆڕان به‌رز ده‌کرێته‌وه‌
قایمقامی قەڵادزێ‌ دەنگۆی دەستگیرکردنی ئێرانیەک لە خۆپشاندانەکان به‌ درۆ ده‌خات
نه‌وت له‌ ده‌ستێکی ئه‌میندا نییه‌ / گۆڕینی دیموگرافیا مه‌ترسییه‌که‌ له‌سه‌ر ئاینده‌ی هه‌رێمی کوردستان
بارزانی به‌رپرسه‌ له‌ کوژرانی خۆپیشانده‌رانی هه‌رێمی کوردستان
ڕابوون مه‌عرووف: تۆپه‌که‌ له‌ گۆڕه‌پانی پارتیدایه‌/ ویلایه‌تی بارزانی به‌ هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه
دوایین هه‌واڵه‌کان
له‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی دوو بۆمبی ده‌ستکرد له‌لایه‌ن PKKه‌وه‌ دوو هێزی سوپای تورکیا بریندار بوون
کوردەکان بەرندەی گەمەی ئاڵوگۆڕی عێراق و سووریان
گۆڕان دوای نه‌وشیروان مسته‌فا/ هادی محه‌مه‌د‌ی‌فه‌ر
تیمی پینگ پۆنگی ئێران به‌ سه‌رڕاهێنه‌ری کوردستانی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی وه‌ده‌ستهێنا
مردنی شوفێری موتورێک بە هۆی بەلارێدا چوون
ئەزموونەکانی هەڵبژادرن/ عەلی موتەهەری
وه‌ڵامی ئێران بۆ هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم به‌ بۆری له‌و وڵاته‌وه‌ ئیجابی بوو
تا ئێستا کۆمیته‌ى ئاماده‌کارى بۆ ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم پێکنه‌هێنراوه‌
شوێنی ئه‌و چه‌کانه‌ی ئه‌مریکا که‌ بۆ به‌غدا و کورده‌کان نێردراون دیار نییه‌
ڕووسیا و تورکیا گه‌مارۆوه‌ ئابووری و بازرگانییه‌کانی نێوانیان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌
لایه‌نه‌کان نوێنه‌ریان بۆ کۆمیته‌ی ڕیفراندۆم دیاری نه‌کردووه‌
ئەسید پژاندن بە دەموچاوی پاڵێوراوی شاری ورمێ رەت کرایەوە
دەوڵەتی رۆحانی پابەندی بەڵێنەکانی خۆی سەبارەت بە کوردستان ببێت/ رۆحانی باشترین بژادرە لە دوو هەڵبژاردنی رابرددوودا بووە
تانسۆ چیلله‌ر، سه‌رۆک‌وه‌زیرانی پێشووی تورکیا بانگهێشتی دادگا کرا
وشۆکارانی ئیلامی له‌ ڕکابه‌رییه‌کانی یه‌کده‌نگیی وڵاتانی ئیسلامی 2 میداڵیای زێڕیان وه‌ده‌ستهێنا
ئیمکانات