به‌ بیانووی بیست و حه‌وته‌مین فستیڤاڵی شانۆیی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆئاوا
فستیڤاڵی شانۆی پارێزگاکان کۆسپ یان ده‌رفه‌ت؟ / ره‌حیم عه‌بدولره‌حیم‌زاده‌
"سێهه‌مین هۆی کۆسپ و بن به‌ستی فستیڤاڵه‌ پارێزگاییه‌کان بۆ‌ ئه‌کتیڤ بوونی گروپه‌ شانۆییه‌کان‌ له‌ کاتێکی دیاری کراودا و دواتر داخستنی هۆڵه‌کانی شانۆ له‌ کاته‌کانی دیکه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ ره‌نگه‌ هه‌ر هه‌مان رێگه‌ چاره‌ که‌ بۆ کۆسپی دووهه‌م ئاماژه‌ی پێکرا بتوانێت وه‌ک رێگه‌ چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م کۆسپه‌ش به‌ کار بێت."

کوردپرێس؛ دیاره‌ فستیڤاڵی شانۆ له‌ پارێزگاکاندا ده‌رفه‌تێکی تاقانه‌ و باشه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی چالاک کردنی شانۆی شاره‌کان و له‌ ناوبڕێکی کۆرتدا و له‌ ماوه‌ی یه‌ک مانگدا هه‌ر هه‌موو پارێزگاکان و شاره‌کانی وڵات ره‌نگ و بۆی شانۆ له‌ خۆ ده‌گرن و ئه‌مه‌ش بۆ خۆی وه‌ک ده‌رفه‌تێک بۆ شانۆی نیوه‌ گیانی شار و شارۆچکه‌کان لێی ده‌ڕواندرێت. ده‌رفه‌تێک که‌ به‌داخه‌وه،‌ به‌ هۆی سیاسه‌تی نادرووستی شانۆ له‌ ئێراندا ئێسته‌ بووه‌ته‌ کۆسپ و بن به‌ست و به‌ کرده‌وه‌ فستیڤاڵه‌ پارێگاییه‌کان نه‌ گه‌شه‌ی ساڵانی پێشوویان ماوه‌ و نه‌ ده‌ستکه‌وتی فستیڤاڵه‌ پارێزگاییه‌کان بۆ شاره‌کان ئه‌وه‌نه‌ده‌ زۆره‌ که‌ شایه‌نی باس کردن بێت.
به‌شێک له‌م سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کۆتایی و براوه‌ی فستیڤاڵه‌کان، چوونکوو براوه‌ی فستیڤاڵه‌کان پێی ده‌گاته‌ گه‌وره‌ترین رووداوی شانۆیی وڵات، یانی فستیڤاڵی فه‌جر و ئه‌م شانۆیانه‌ به‌ کردار ده‌بنه‌ به‌شی ناسه‌ره‌کی فستیڤاڵی فه‌جر و نمایش کردن له‌ هۆڵه‌ بێ ناو و چۆڵه‌کان ده‌بێته‌ به‌شیان و به‌م شێوه‌ ده‌که‌ونه‌ گۆمی ونبوون و نه‌دیتنه‌وه،‌ کاتێک ئه‌مه‌ چاره‌نووسی کاره‌ براوه‌کانی فستیڤاڵه‌ پارێزگاییه‌کانه‌، ئیتر توان و بزوێنه‌رێک بۆ گروپه‌ پرۆفشناڵه‌کان له‌ شاره‌کاندا بۆ به‌شداری کردن له‌ فستیڤاڵی پارێزگاییدا نامێنێته‌وه‌. ره‌نگه‌ به‌ڕێوه‌ بردنی فستیڤاڵێکی جیاواز له‌ فستیڤاڵی فه‌جر و سه‌رقاڵ بوون و هه‌را نانه‌وه‌ به‌ نێوی فستیڤاڵی شانۆی ئێران-ه‌وه‌ ببێته‌ هۆی زیاتر دیتنی گروپه‌کان و کاره‌کانیان له‌ سه‌رتانسه‌ری ئێران.
دووهه‌مین هۆی ئه‌م کۆسپه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ جۆری کێبه‌رکێی فستیڤاڵه‌ پارێزگاییه‌کان که‌ به‌ کردار ده‌بێته‌ هۆی کێبه‌رکێیه‌کی جاروبار ناشرین له‌ نێوان گروپه‌کاندا، واتا ئاستی ئاسانکارییه‌کان و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی که‌ به‌ گروپه‌کان ده‌درێت وه‌ها که‌مه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی سازبوونی جه‌وێکی نه‌خوازراو به‌ مه‌به‌ستی وه‌ر گرتنی خه‌ڵات و براوه‌ بوون له‌ کێبه‌رکێکه‌دا. ره‌نگه‌ گه‌ر فستیڤاڵه‌ پارێزگاییه‌کان له‌ فۆڕمی فستیڤاڵی ناوه‌ندییه‌وه‌ ئاڵ و گۆڕی به‌سه‌ردا بهاتایه‌ت و ببوایه‌ته‌ فستیڤاڵێکی نا-ناوه‌ندی و له‌ درێژه‌ی ئه‌م پڕۆسه‌دا شانۆی پارێزگاکان به‌ درێژایی ساڵ یان له‌ وه‌رزێکی تایبه‌تدا له‌ لایه‌ن ئیکیپێکی جێگیر و له‌ کاتی نمایشی گشتیدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌د‌را، به‌شێک له‌م کێشه‌ی ئێستا‌ی فستیڤاڵ نه‌مایه‌ت و داوه‌ره‌کانیش به‌ شاره‌زایی و ئه‌رخه‌یانی زیاتره‌وه‌ ده‌چوون بۆ‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی شانۆکان.
سێهه‌مین هۆی کۆسپ و بن به‌ستی فستیڤاڵه‌ پارێزگاییه‌کان بۆ‌ ئه‌کتیڤ بوونی گروپه‌ شانۆییه‌کان‌ له‌ کاتێکی دیاری کراودا و دواتر داخستنی هۆڵه‌کانی شانۆ له‌ کاته‌کانی دیکه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ ره‌نگه‌ هه‌ر هه‌مان رێگه‌ چاره‌ که‌ بۆ کۆسپی دووهه‌م ئاماژه‌ی پێکرا بتوانێت وه‌ک رێگه‌ چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م کۆسپه‌ش به‌ کار بێت.
له‌ کۆتاییدا چواره‌مین و گه‌وره‌ترین کۆسپ و بن به‌ستی فستیڤاڵی پارێزگایی شانۆ له‌ به‌رچاو گرتنی ئاسانکاری که‌م و بێ نرخه‌ بۆ گروپه‌ به‌شداربووکان و خودی فستیڤاڵه‌که‌‌. چۆنه‌ که‌ خوارترین پشتیوانی رێکه‌وتن نامه‌ بۆ گروپێکی شانۆیی له‌ تاران 50 ملیۆن تمه‌نه‌، به‌ڵام بانترین نرخی پشتیوانی رێکه‌وتن نامه‌ له‌ فستیڤاڵه‌ پارێزگاییه‌کان ته‌نها 500 هه‌زار تمه‌نه‌؟ چۆنه‌ که‌ تێچوونی به‌ڕێوه‌بردنی فستیڤاڵێک له‌ تاران ده‌گاته‌ چه‌ند سه‌د ملیۆن تمه‌ن‌، به‌ڵام له‌ شاره‌کاندا ئه‌م تێچوونه‌ ده‌گاته‌ چه‌ند ملیۆنێک؟ و ده‌یان پرسیاری دیکه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌.
رێگه‌ چاره‌ی وه‌ها قه‌یرانێک زۆر ئاڵۆزه‌ و بۆ ناوه‌ندگه‌رایی له‌ راده‌به‌ده‌ری شانۆی ئێران له‌ تاران ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، وه‌ک بڵێی شانۆی ئێران ته‌نیا له‌ تاران خوڕه‌ی دێت و له‌ شاره‌کانی دیکه‌ ته‌نیا به‌ شێوه‌یه‌کی فورمالیته‌ و هاکه‌زایی بینه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی فستیڤاڵه‌کان ده‌بین تاکوو وڵامێکی نابه‌جێمان به‌ خێڵی لاینگری ئه‌م هونه‌ره‌ بنه‌ڕه‌تیه‌ دابێته‌وه‌. وا دیاره‌ سیاسه‌ت - سازانی شانۆ له‌ یادیان بردووه‌ که‌ ئه‌گه‌ر خوێنێک له‌ جه‌سته‌ی نیوه‌ گیانی شانۆی ئێراندا ماوه‌ته‌وه،‌ ده‌رنجامی کۆچی زۆره‌ ملی هه‌ر ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ی شاره‌کانه‌ بۆ تاران. وه‌ها کۆسپ و بن به‌ستێک هه‌رگیز چاره‌سه‌ر نابێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی شانۆی ئێران و سیاسه‌ت سازی و ماناکانی شانۆ له‌ ئێراندا له‌ بێخ و بنه‌وه‌ ئاڵ و گۆڕی به‌سه‌ردا بێت که‌ لانی که‌م له‌ ئاسۆ و دۆخی ئێستادا وه‌ها کارێک زۆر ده‌گمه‌ن دێته‌ به‌ر چاو.
هه‌موو ئه‌م هۆیانه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ فستیڤاڵی شانۆی پارێزگاکان که‌ ده‌یتوانی ببێته‌ ده‌رفه‌تێک بۆ شانۆی شاره‌کان، له‌ دۆخی ئێستادا بووه‌ته‌ کۆسپ و بن به‌ستێک و به‌ کرداریش ده‌بینین که‌ ساڵ له‌ دوای ساڵ فستیڤاڵه‌ پارێزگاییه‌کان له‌ گه‌شه‌یان که‌م ده‌بته‌وه‌.
 

کۆدی بابه‌ت: 47195  |  به‌روار: ۱۳۹۴/۷/۲  |  کاتژمێر: 13 : 15

FaceBook   Twitter   Delicious   Digg   Buzz   Google Bookmarks   ˜áæÈ  
ناردنی بۆچوون
ناو و شۆره‌ت:
ئیمه‌یل:
بۆچوون:
بۆچوونی نێردراو‬
هه‌واڵی پێوه ندیدار
دوایین هه‌واڵه‌کان
2 تۆن مادەی پێشسازی شیشە لە سەردەشت لە لایەن فەرمانبەرانی ئینتیزامییەوە دۆزرایەوە
ئاوەدانی ڕوو لە ناوچە دابراوەکانی شاری سنە دەکاتەوە
گەشەی کوردستان، لە یەکەمایەتیی ڕێکخراوەی بەرنامە و بووجەی وڵاتدایە
راپۆرتی وێنەیی کوردپرێس لە رووداوی باڵاخانەی پلاسکۆ
پلاسکۆی 53ساڵان داخی گەورەی ئەوڕۆی تاران
دەس کێشانی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی مووسڵ و دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی حەویجە نامومکینە
لەسەر دژایەتیی پارتی دیموکرات بۆ دانانی سەرپەرشت لە پۆستی وەزارەتی دارایی عێراق جەخت دەکرێتەوە
ڕەخنە لە دانانی سەرپەرشت بۆ وەزارەتی دارایی لەلایەن عەبادییەوە
پەیامی ڕێبەری باڵای شۆڕش بۆ دانیشتنی ساڵانەی یەکێتیی ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی خوێندکارانی ئەورووپا
تورکیا بەسەر هەناردەی نەوتی هەرێمدا زاڵە
دەمیرتاش بۆ یەکێک لە تۆمەتەکانی بێتاوان دەرچوو/ 101 تۆمەتی دیکەی ماوە
دەزانین کێ لە ئەلباب لە تیرۆریستەکان پشتگیری دەکات/ سنوورە سۆزدارییەکانی تورکیا سنووریان نیە
نوێنەرێکی دیکەی سەر بە پارتی دیموکراتیکی گەلان دەستبەسەرکرا
کتێبێک لەبارەی پیرشالیار چاپ و بڵاو کرایەوە
کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوە لەسەر دەسدرێژی بە باڵیۆزخانەی ئێران لە دەنیمارک
ئیمکانات